راچڵەکین-
وەزارەتى حەج و عومرەى سعودیە رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان مەراسیمی حەج ئەنجامدەدرێت.
وەزارەتى حەج و عومرەى سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ئامادەیی نیشاندا بۆ رێکخستنى فەریزەى حەجى ئەمساڵ بە مەرج و رێوشوێنى نوێوە بەجۆرێک کە گرەنتى پاراستنى سەلامەتى و تەندروستى حاجیان بکات.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، دامەزراوە تەندروستییەکان بەردەوامن لە هەڵسەنگاندنى دۆخەکە گرتنەبەرى سەرجەم رێوشوێنەکان بۆ گرەنى پاراستنى تەندروستى حاجیان.
له بەیاننامەکەدا باس له‌وه‌شكراوه كه دواتر ورده‌كاریی مه‌رج و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به فه‌ریزه‌ی حه‌ج، بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، سعوودیه ته‌نها رێگه‌ی به‌و كه‌سانه دا كه دانیشتووی وڵاته‌كه‌ن، فه‌ریزه‌ی حه‌ج به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی سنووردار