راچڵەکین-
پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردوو لە شاری کۆلۆرادۆ سپرینگس لە ئەمریکا، لە ئاهەنگێکی لەدایکبووندا لە لایەن کەسێکەوە 6 کەس کوژران، دواتریش کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
پۆلیسی کۆلۆرادۆ رایگەیاندووە، دوای ئەوەی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، تەرمی شەش کەسیان بینیوە کە کوژراون، کەسی حەوتەم کە تەقەکەرەکە بووە بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەویش گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس دەشڵێت، دەرکەوتووە، تەقەکەرەکە هاوڕێی یەکێک بووە لە قوربانییەکان، بەڵام تا ئێستاش هۆکاری رووداوەکە نازانرێت و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 22-3-2021، لە دەستڕێژییەکی دیکەدا لەنێو سوپەرمارکێتێکدا لەو شارە 10 کەس کوژران.