ئیسرائیل وەڵامی مووشەكەكانی حەماسی دایەوە

جیهان

10/05/2021     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین-

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بە چڕی بارەگاكانی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینیان لە كەرتی غەززەكرد، بەگوێرەی زانیارییەكانیش، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكەی ئیسرائیل كوژراوو بریندار هەیە كە بەرپرسێكی باڵای حەماسیان تێدایە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بزووتنەوەی حەماس لەكەرتی غەززەوە دەیان مووشەكی ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیل كردو، لەو وڵاتەش زەنگی ئاگادار كردنەوە لێدراو جولەو هاتوچۆ لەهەندێك لەشەقامەكان راگیران. بەڵام هەرزوو ئیسرائیل وەڵامی هێرشەكەی حەماسی دایەوەو لەرێی ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی كەرتی غەززەو بەدیاریكراوی ژمارەیەك بارەگای حەماسی كردە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیل لانی كەم نۆ كەس كوژراون كە بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی حەماسیان لەنێودایە بەڵام تائیستا ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە.

دوای ئەوەی دادگای ئیسرائیل بڕیاریدا ژمارەیەك خانوو لەگەڕەكی (شێخ جەراح) چۆڵبكرێن كە هاوڵاتیانی فەڵەستینی تێدا نیشتەجێن، گرژی و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هاوڵاتیانی فەڵەستیی و سوپای ئیسرائیل روویدا.

هاوكات بەهۆی رێگریكردنی سوپای ئیسرائیل لە هاوڵاتیانی فەلەَستینی بۆ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا، چەند رۆژێكە رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا بەردەوامەو بەگیۆرەی ئامارە نافەرمییەكان بێت، تائێستا زیاتر لە 300 فەڵەستینی برینداربوون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن