ئەمریكا مۆڵەت دەدات بەبەكارهێنانی فایزەر بۆ تەمەنەكانی 12-15 ساڵ

جیهان

11/05/2021     ژمارەی بینراو 231

راچڵەكین-

ئیدارەی دەرمان و خۆراكی ئەمریكا رێگەیدا ڤاكسینی كۆرۆنای فایزەر - بایۆنتێك بۆ نەوجەوانانی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵانیش بەكاربهێنرێت.

ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردووە، ڤاكسینی فایزەر بۆ گەنجان و نەوجەوانانیش ڤاكسینێكی سەلامەت و كاریگەرە و دەستپێكردنی كوتانی ئەو چینەی كۆمەڵگە وا دەكات بۆشایی نێوان ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە لەگەڵ ئەوانەدا كەمتر ببێتەوە كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە. 
 
توێژینەوەكانی ئەو ئیدارەیە كە پشكنینی بۆ 2000 خۆبەخش كردووە، دەریان خستووە تەنانەت كاریگەریی ئەو ڤاكسینە لەسەر نەوجەوانانی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵان زۆر باشترە لە كاریگەریی بۆ سەر گەنجانی 18 تاوەكو 25 ساڵان. 
 
پەسەندكردنی ئەو ڤاكسینەش دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ پاراستنی سەلامەتیی خوێندنگەكان و وا دەكات خوێندنی نێو پۆل لە خوێ،دنگەكانی ئەمریكا ئاسانتر بكات. چاوەڕێش دەكرێت لە رۆژی پێنجشەممەوە یەكەم ڤاكسین لە باڵی كەسانی سەر بەو تەمەنە بدرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن