رووداوێكی تەقەكردن لەناوخوێندنگەیەك لە رووسیا زیاتر لە 40 قوربانی لێكەوتەوە

جیهان

11/05/2021     ژمارەی بینراو 776

راچڵەكین-

لەئاكامی رووداوێكی تەقەكردن لە نێو خوێندنگەیەكی شاری قازان- پایتەختی كۆماری تەتەرستان لە رووسیا، زیاتر لە 40 كەس بوونە قوربانی.

سەرچاوەیەك لە دەستەی فریاگوزاری شاری قازان بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی رووداوەكەوە لانی كەم 11 كەس كوژراون و 30 كەسی تر برینداربوون.

هاوكات سەرچاوەكانی پۆلیسی ئەو شارە بڵاویانكردووەتەوە، تەقەكەرەكان دوو گەنج بوون و  خوێندكاری خوێندگەكە نەبوون، یەكێكیان دەستگیركراوەو ئەوەی تریان دوای ئەوەی شەش خوێندكاری بەبارمتەگرتبوو، لەكاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیسدا كوژراوە.

تائێستاش هۆكاری رووداوەكە نەزانراوەو لایەنە پەیوەندیدارەكانی قازان-یش هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن