ئێران.. هەزاران حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماردەكرێت

جیهان

12/05/2021     ژمارەی بینراو 253

راچڵەكین –

ئاماری تووشبوانی كۆڕۆنا لە ئێران روو لە هەڵكشانی زیاترەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا 366 كەسی دیكە بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 16 هەزارو 409 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو كۆی ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە بۆ دوو ملیۆن و 707 هەزارو 761 كەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەش تائێستا دوو ملیۆن و 162 هەزارو 87 كەس چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتەكە، هەر لەو ماوەیەدا 366 تووشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا لەئێران گیانیان لەدەستداوە، بۆ 75 هەزارو 934 حاڵەت بەرزبووەتەوە.

هاوكات بەگوێرەی ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە، ئێران لەریزبەندی وڵاتانی جیهاندا گەیشتووەتە پلەی 14یەم لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن