هندستان؛ زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

جیهان

13/05/2021     ژمارەی بینراو 229

راچڵەكین-

هیندستان كە یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین كاریگەریی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لەسەرە لە جیهاندا، چوار هەزار و ١٢٠ كەسی تر بەو پەتایە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هیندستانەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ١٢٠ كەس بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە، ٣٦٢ هەزار و ٧٢٧ حاڵەتی تووشبوون بە پەتاكە تۆماركراوە.

شارەزایان هۆشداری ئەوەیان دا كە رەنگە ژمارەی راستەقینەی حاڵەتەكانی توشبوون و گیانلەدەستدان زۆر لەوە زیاتر بێت كە ئاماژەی پێ دەكرێت.

هیندستان كە لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەو پەتایە تۆمار دەكات، تێكڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاكە تیایدا گەیشتووەتە ٢٣ ملیۆن و ٧٠٣ هەزار و ٦٦٥ كەس، كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٥٨ هەزار و ٣١٧ كەس.

هاوكات چارەسەركردنی سێ ملیۆن و ٧١٠ هەزار و ٥٢٥ تووشبووی دیكە درێژەی هەیە.

هیندستان كە ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی ١،٤ ملیار كەسە، لە ١٦ی كانوونی دووەمەوە كەمپینی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بەڕێوەدەبات و، تا ئێستا ١٧٧ ملیۆن و ٢١٤ هەزار و ٢٥٦ كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی پەتاكە راگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن