رێباز حەملان: دوای جەژن بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

کوردستان

13/05/2021     ژمارەی بینراو 230

راچڵەکین-
   
یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەدوای جەژنی رەمەزان بودجەی هەرێم رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
  
 ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ کاروباری ئابوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:" دوای جەژنی ڕەمەزان بودجەی ھەرێم رەوانەی پەرلەمان دەکرێت و لەگەڵ ھاتنی مافەداراییەکانی ھەرێمیش لەبەشە بودجەی 2021ی بەغدا ھیواکان بۆ گوزەرانێکی باشتر دێنە دی."  

دەشڵێت:"گەلەکەمان بە خۆڕاگری و ئیرادەی بەردەوامەوە توانیویەتی زۆر رۆژگاری سەخت تێپەڕێنێت، زۆر كێشە و قەیرانی بەسەركەوتووی تێپەڕاندووە، لەم قۆناغەشدا بە پێکەوەیی و لە خۆبوردەیی دەتوانین خزمەتی ھەرێمەکەمان و ھاونیشتمانیان بکەین، کاری زیاتر بکەین لە جێبەجێکردنی بریارەکانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری شارو شارۆچکەکانمان." 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن