راچڵەکین-
پۆلیسی سۆران رایگەیاند، تەرمی گەنجێکیان لە رووباری چۆمان دۆزیوەتەوە کە خێزاندارە و تەمەنی ٢٨ساڵە بەیانی ئەمڕۆ لەماڵ چووەتە دەرەوە.
شەماڵ دێواری، لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" ئەو هاووڵاتییە ناوی (موزەفەر مستەفا عومەر)-ە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ دانیشتووی گەڕەکی قەندیل-ە لە قەزای چۆمان.
وتیشی:" ئەو هاووڵاتییە ئەمڕۆ لە ماڵ چووەتە دەرەوە و هەر ئەمڕۆش لە ناو رووباری چۆماندا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە".
شەماڵ دێواری ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی نازانرێت، بۆ زانینی هۆکارەکەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.