کازمی: لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ هەرێمدا کردووە بۆ چارەسەری کێشەکان

عێراق

14/05/2021     ژمارەی بینراو 288

راچڵەکین-
      
سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند، رووبەڕووی ئەو گرووپانە دەبنەوە، کە لە دەرەوەی یاسا چەکیان هەڵگرتووە، دەشڵێت:" لێکتێگەیشتنی باشیان لەگەڵ هەرێمدا کردووە بۆ چارەسەری کێشەکان".

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بەبۆنەی جەژنی رەمەزان و تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دروستبوونی کابینەکەیدا وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند:" ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لەمساڵدا له‌ شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی كردوومانە، یه‌كسانه‌ به‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ زیاتر له‌ 17 ساڵه‌ خراونه‌ته‌گه‌ڕ و هیچ ئه‌نجامیشیان نه‌بووه".

وتیشی:"هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کاتی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجومەنی نوێنەران".

سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق راشیگەیاند:" لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ هەرێمدا کردووە بۆ چارەسەری کێشەکان".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن