قوباد تاڵەبانی دەچێتە ئەرمینیا

کوردستان

14/05/2021     ژمارەی بینراو 327

راچڵەکین-

بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ هەینی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە كۆماری ئەرمینیا.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەرمینیا دەکات و سەردانەکە سێ رۆژ دەخایەنێت، هاوکات زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجامدەدات، لەهەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات.

وتیشی، لە سەردانەكەدا وەزیری پلاندانان د.دارا ڕەشید و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح بەشدار دەبن.

سەبارەت بە مەبەستی سەردانەکەی سەمیر هەورامی دەشڵێت:" بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان سەردانی ئەو وڵاتە دەکات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن