لەبارەی گرژیيەكانی ئیسرائیل و فەڵەستین ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوە

جیهان

14/05/2021     ژمارەی بینراو 424

راچڵەکین-

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بڕیاریدا رۆژی یەکشەممە کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گرژیيەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کە تا دێت زیاد دەکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکانی سەر کەرتی غەززە.

دوای ئەوەی ئەمریکا تانەی دا لە کۆبوونەوەکەی رۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، ئەنجوومەنەکە بڕیاریدا رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەکی کراوەدا گفتوگۆ بکات لەبارەی گرژیيەكان و توندوتیژی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

بە هۆی ئەوەی داواکاری چین کە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیيە لە مانگی ئایاردا، لەگەڵ هەریەک لە نەرویج و تونس کە ئەندامی کاتیی ئەنجوومەنەکەن بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی هەیینیدا هاوکار نابێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکە، ئەمریکا تانەی گرت.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، ئەم هەفتەیە دووجار کۆبوونەوەی بەپەلەی ساز کرد، بەڵام بەهۆی تانەی ئەمریکاوە نەتوانرا هیچ هەنگاوێک بنرێت.

بەو کۆبوونەوەیەی رۆژی یەکشەممە ساز دەکرێت، ئەنجوومەنەکە بۆ جاری سێهەم کۆدەبێتەوە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر کەرتی غەززە، ١٠٩ کەس کوژراون کە ٢٨یان منداڵ و ١٥یان ژنن، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٦٢١ کەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن