راچڵەکین-
كونسوڵخانه‌ی فەڕه‌نسا له هه‌ولێر رایگەیاند، پێویست ده‌كات هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم هه‌ماهه‌نگییان قوڵتر بكه‌نه‌وه.
كونسوڵخانه‌ی گشتی فەڕه‌نسا له هه‌ولێر په‌یامێكی له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ک له هێرشێكی داعشدا بڵاوكرده‌وه و دەڵێت:"سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌كه‌ین كه له دوای برینداربوونی له هێرشێكی داعشدا لە کفری کۆچی دواییکرد و كونسوڵخانه‌ی گشتی فەڕه‌نسا هاوسۆزی خۆی بۆ هه‌ڤاڵه برینداره‌كانی ده‌خوازێت."
لە پەیامەکەیدا کونسوڵخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:"جه‌نگی داعش جه‌نگی هاوبه‌شی ئێمه‌یه، پێویست ده‌كات كه هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگییان قوڵتر بكه‌نه‌وه له‌پێناو ته‌ناهی هه‌موو عیراقییه‌كان."
شەوی ١١-٥-٢٠٢١، لە هێرشێکی داعشدا بۆ سنووری کفری پێشمەرگەیەک کە خاوەنی چوار منداڵ بوو دوای برینداربوونی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.