بڕیار لە بارەی کاتژمێرکانی پێدانی کارەبا دەدرێت

کوردستان

14/05/2021     ژمارەی بینراو 717

راچڵەکین-

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا رۆژانە ١٩-٢٢ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دراوتەوە هاووڵاتییان و رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دەدرێت. 

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان و وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاند:" "پێش مانگی رەمەزان رامانگەیاند کە رۆژانە ١٩-٢٠کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەبێت، بەڵام ٢٢ کاتژمێر کارەبا بۆ هاوبەشان دابنیکرا".

دەشڵێت:" رۆژی یەکشەممە ١٦-٥-٢٠٢١، لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەت کۆدەبینەوە، هەڵسەنگاندن بۆ توانای بەرهەم و خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا دەکەین و بڕیار لەو بارەوە دەدەین."
  
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێك و ٦٧٠ هەزار هاوبەشی کارەبا بوونیان هەیە، ئێستا رۆژانە سێ هەزار و ٣٠٠ بۆ سێ هەزار و ٤٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، خواستیش دەگاتە چوار هەزار مێگاوات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن