به‌وێنه.. مانگایه‌ك چاوی سێهه‌می له ناوچه‌وانیدایه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
مانگایه‌ك له كێڵگه‌یه‌كی باكوری ویلز به سێ چاوه‌وه له‌دایك بوو و چاوی سێهه‌می له ناوه‌ڕاستی ناوچه‌وانیدایه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئیندپێندنت" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، خاوه‌نی كێڵگه‌كه باس له‌وه ده‌كات زیاتر له 3000 سه‌ر ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌كات ساڵانه و تا ئێستا حاڵه‌تی له‌م جۆره‌ی نه‌بینیوه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌م بێچوه مانگایه هاوشێوه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه ڕه‌فتار ده‌كات و چاوی سێهه‌می ئاسایی هاوشێوه‌ی دوو چاوه‌كه‌ی دیكه‌یه‌تی به‌ڵام ئه‌سته‌مه بزانرێت پێی ده‌بینێت یان نا.