ئیندۆنیزیا.. ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

جیهان

17/05/2021     ژمارەی بینراو 225

راچڵەكین –

لەناوچەیەكی باشووری ئیندۆنیزیا، بەلەمێكی گەشتیاری ژێرئاو كەوت و بەهۆیەوە حەوت كەس خنكان و چارەنووسی دوو سەرنشینی بەلەمەكەش نادیارە.

میدیاكانی ئیندۆنیزیا بڵاویانكردەوە، بەلەمێكی گەشتیاری لە دوورگەی جاڤا لە باشووری ئەو وڵاتە، كە 20 كەسی هەڵگرتبوو ژێرئاوكەوت و بەهۆیەوە حەوت گەشتیار گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسێكی پۆلیسی ناوچەكە، هۆكاری رووداوەكەی بۆ گەشتیارەكانی ناو بەلەمەكە گەڕاندەوە، كە بەمەبەستی گرتنی وێنەیەكی بە كۆمەڵ، هەموویان لە بەشی پێشەوەی بەلەمەكە كۆبوونەوە، بەو هۆیەشەوە هاوسەنگیی بەلەمەكە تێكچووەو ژێرئاو كەوتووە.

بەگوێرەی میدیاكانی ئەو وڵاتە، هەرچەندە تیمەكانی فریاگوزاری بەهانای گەشتیارەكانەوە چوون و 11 كەسیان لە خنكان رزگاركرد، بەڵام حەوت گەشتیار گیانیان لەدەستداو تائێستاش چارەنووسی دوو گەشتیاری دیكە نادیارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن