سلێمانی.. تۆمەتبارێك بەبڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

کوردستان

17/05/2021     ژمارەی بینراو 291

راچڵەكین –
 
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ئیبراهیم ئەحمەد، تۆمەتبارێكیان بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی زانیارییان لەسەر كەسێكی گوماناوی بەدەست گەیشت، دوای دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەو وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانیان تۆمەتبارێك بەناوی (م ، أ ، م )لەدایكبووی 1994، بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا، دەستبەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش )دا گیرا، لەكاتی لێكۆڵینەوەش دەركەوت تۆمەتبارەكە بەنایاسایی هاتۆتە ناوشاری سلێمانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن