كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر پێشوازی لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێم دەكات

کوردستان

17/05/2021     ژمارەی بینراو 881

راچڵەكین –

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر، پێشوازی لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ پشتیوانیكردن لە ئازادی رۆژنامەوانی و رێزگرتن لە كاری دیپلۆماتكاران لەهەرێمی كوردستان.

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە پەیامێكدا كە لەپەیجی فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی: پێشوازی لە جەختكردنەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەین لە پاڵپشتی تەواوی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕێزگرتن لەو كارە گرنگانەی كە دیپلۆماتكاران دەیكەن لەگەڵ كۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵكی تر  بۆ پاڵپشتیكردنی مافەكانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا. هەروەها روونكردنەوەی حكومەتی ھەرێم كە كۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتكاران تاوان نییە.

پەیامەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر، دوای كۆبوونەوەی شاندە باڵاكەی ئیدارەی ئەمریكا دێت لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرسی حوكمدراوانی چالاكوانەكانی بادینان.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن