ئەمریكا چەكی پێشكەوتوو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت

جیهان

17/05/2021     ژمارەی بینراو 592

راچڵەكین –

ئیدارەی ئەمریكا لەچوارچێوەی هاوكارییەكانی بۆ ئیسرائیل لەڕووی سەربازییەوە، بڕیاریدا بەبڕی زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار بۆمب و مووشەكی ئاست بەرز بەو وڵاتە بفرۆشێت.

رۆژنامەی مەعاریف-ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن رەزامەندی لەسەر گرێبەستێكی سەربازیی لە بەرژەوەندی ئیسرائیل پەسەندكردووە، كە بەهاكەی 735 ملیۆن دۆلارەو بریتییە لە فۆشتنی بۆمب و مووشەكی كوالێتی بەرز بە سوپای ئەو وڵاتە.

ئەم هەڵوێستەی ئیدارەی ئەمریكا لەكاتێكدایە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دەستیان پێكردووە بۆ راگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، كە ماوەی هەشت رۆژە درێژەی هەیەو تێیدا ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر كەرتی غەززەو جگە لە زیانێكی گەورە كە بەر ژێرخانی ئەو ناوچەیە كەوتووە، هاوكات دەیان كەسیش گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە هەزار كەسیش بریندار بوون.

لە بەرامبەردا حەماس هەزاران مووشەكی ئاراستەی ناوچەكانی ئیسرائیل كردووەو چەندین كوژراوو برینداری لێكەوتووەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن