مێردمنداڵێك لەزێی گەورە خنكا

کوردستان

17/05/2021     ژمارەی بینراو 178

راچڵەكین –

مێردمنداڵێكی تەمەن 12 ساڵ، لە زێی گەورە خنكاو تەرمەكەشی لەلایەن  بنكەی غەواسی خەبات دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمڕۆ 16-5-2021، مێردرمنداڵێكی خەڵكی شارۆچكەی بشیریان-ی سەر بە قەزای بەردەڕەش، كەوتە ناو ئاوی زێی گەورەو بەهۆیەوە خنكا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ماویەك لە خنكانی، تیمەكانی غەواسی قەزای خەبات، توانیان تەرمەكەی لەناو ئاو دەربهێنن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، مێردمنداڵەكە ناوی بڕوا عاسف-ەو خوێندكاری پۆلی سێی بنەڕەتییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن