نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نرخێكی نوێی تۆماركرد

ئابوری

17/05/2021     ژمارەی بینراو 253

راچڵەكین –

نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوەو هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیكەی دۆلارێك چووە سەر نرخەكەی.

بەگوێرەی ئاماری بۆرسەكانی جیهان تایبەت بە نرخی سووتەمەنی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17-5-2021، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 69 دۆلارو 47 سەنت بەرزبووەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بە 68 دۆلارو 65 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش لە 65 دۆلارو 37 سەنتەوە بۆ 66 دۆلارو 28 سەنت بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن