راچڵەکین-
ئهمڕۆ سێشهممه 18-5-2021، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و سەرۆکی نوێی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ هەڵدەبژێرێت و خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەکیش دەکات.
بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئهمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، لە برگەی یەکەم دەنگ لەسەر پاڵاوتنی مونا یوخەنا یاقو، بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەدرێت.
بە گوێرەی بەرنامەی کارەکە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای یاسای وەزارەتی كارەبا دەدرێت و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ شەش پڕۆژەیاسای دیكه دەکات.