ئەم كەسانەی بەرگریان بەرامبەر كۆرۆنا لاوازە
ڕاچڵهكین-
سایتی بێست لایڤ ئۆنلاین بڵاویكردەوە بەپێی لێكۆڵینەوەی نوێ دەركەوتووە ئەو كەسانەی ئەندامێكی لەشیان چاندووە سەركەوتوو نەبوون لەدروستكردنی دژەتەن و بەرگری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرباری ئەوەی ڤاكسینیان وەرگرتووە.
ئەو لێكۆڵینەوە لەگۆڤاری كۆمەڵەی پزیشكی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە و ئەوەخراوەتەڕوو لە 46%ی ئەو كەسانەی ئەندامێكی لەشیان چاندووە و هەردوو ژەمی ڤاكسینی مۆدێرنا یان فایزەریان وەرگرتووە لەشیان هیچ دژەتەنێكی دژی كۆرۆنای بەرهەم نەهێناوە ، كە دژەتەن ئاماژەیەكی بەهێزە لەسەر ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە لە 40%ی ئەو كەسانەی ئەندامێكیان چاندووە لەشیان دژەتەنی دروستكردووە لەدوای وەرگرتنی دووەم ژەمی ڤاكسین و بەشێكی زۆری ئەو جۆرە كەسانە بەبێ پارێزگاری بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا دەمێننەوە.
س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی