دادگای توركیا دۆسیەی داخستنی هەدەپە دەكاتەوە

جیهان

07/06/2021     ژمارەی بینراو 199

راچڵەكین –

داواكاری گشتیی كۆماری لە دادگای باڵای توركیا، لەسەر داوای داخستنی تەواوەتی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، سەرلەنوێ دۆسیەیەكی كردەوە و لیستی تۆمەتەكانیشی رەوانەی دادگای دەستووری كرد.

داواكاری گشتیی كۆماری لە دادگای باڵای توركیا، لیستی تۆمەتەكانی داواكردنی داخستنی ھەدەپەی سەرلەنوێ ئامادەكردەوە دوای ئەوەی كە پێشتر لەلایەن دادگای دەستوورییەوە بە مەبەستی تەواوكردنی كەموكوڕییەكان نێردرابوویەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، لیستی تۆمەتەكانی دۆسیەی داخستنی ھەدەپە، لە ٨٥٠ لاپەڕە پێكھاتووە و لەلایەن داواكاری گشتیی كۆماری لە دادگای باڵا واژۆكراوەو دووبارە نێردرایەوە بۆ دادگای دەستووری.

لەناو لیستی تۆمەتەكاندا داواكراوە ئەنجامدانی كاری سیاسی لەسەر نزیكەی ٥٠٠ ئەندامی ھەدەپە قەدغە بكرێت، ھاوكات داوای دەستبەسەرداگرتنی ھەژمارە بانكییەكانی پارتەكەش كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن