نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا

ئابوری

09/06/2021     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین –

بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ، كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلارو 58 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بۆ 70 دۆلارو 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هۆكاری بەرزبوونەوەی ئەمجارەی نرخی نەوتی خاو، دەگەڕێتەوە بۆ كەمبوونەوەی یەدەگی عەمباركراوی نەوت لە وڵاتە پیشەسازییە گەورەكانی جیهان، كە كڕیاری سەرەكیی نەوتی خاون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن