ئەمریكا؛ سێ هەزار و ٩١٣ منداڵ لە خێزانە كۆچبەرەكان جیاكراونەتەوە

جیهان

09/06/2021     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین-

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، لە چوارچێوەی سیاسەتی "سفر لێبوردەیی" بووە هۆی دابڕانی هەزاران منداڵی كۆچبەری ئەمریكای لاتین لە خێزانەكانیان.

هێزی یەكگرتنی خێزانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو، نزیكەی سەرجەم ئەو منداڵانە تۆماركراون كە لە ئەنجامی ئەم سیاسەتەی ترەمپ-ەوە لە یەكی تەمووزی ٢٠١٧ەوە لە خێزانەكانیان دابڕاون.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە سێ هەزار و ٩١٣ منداڵ لە خێزانەكانیان دابڕاون. ئەم ژمارەیە بەراورد بەو ژمارەیەی كە لە راگەیەندراوی پێشوودا خرابووەڕوو و پێنج هەزار و ٥٠٠ منداڵ بوو، كەمترە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، یەكێتیی ئازادییە مەدەنییەكانی ئەمریكییەكان لەو داوا یاساییانەدا كە دژبە سیاسەتی "سفر لێبوردەیی" تۆماری كردوون، شەش مانگی یەكەمی سەرەتای سەرۆكایەتی ترەمپ، باس نەكراوە، هەربۆیە لێكۆڵینەوە لەوە دەكرێت كە ئایا "لەو ماوەیەدا هیچ منداڵێك هەیە لە خێزانەكەی جیا كرابێتەوە؟".

باس لەوەش كراوە كە هەزار و ٩٦٥ منداڵ كە پێشتر لە خێزانەكانیان دابڕابوون بە دایك و باوكیان شادبوونەتەوە و زۆربەی ئەم منداڵانەش رادەستی ئەندامی خێزانێكی دیكە كراون، تا ئێستاش نەتواندراوە پەیوەندی بە خێزانی ٣٩١ منداڵەوە بكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی هێزی یەكگرتنی خێزانی ئەمریكا لە كۆی ئەو منداڵانەی لە خێزانەكانیان دابڕاون، دوو هەزار و ٢٧٠یان هاووڵاتی گواتیمالا-ن.

هەروەها هەزار و ١٥٠ منداڵیان هاووڵاتی هۆندوراس، ٢٨١یان هاووڵاتی سلڤادۆر، ٧٤یان هاووڵاتی بەڕازیل و ٢٣یان هاووڵاتی رۆمانیا-ن.

- سیاسەتی "سفر لێبوردەیی"

لە سەردەمی دەسەڵاتی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ هەزاران منداڵ لەسەر سنووری مەكسیك لە خێزانەكانیان جیاكرابوونەوە.

پێشبینیش دەكرێت زیاتر لە هەزار خێزان كە لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەدا لەیەك جیاكراونەتەوە، تا ئێستا بەیەك شادنەبووبێتنەوە.

سیاسەتی "سفر لێبوردەیی" كە لە تەمووزی ٢٠١٧وە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە بەهۆی ئەو داوایانەی لەدژی تۆماركران لە حوزەیرانی ٢٠١٨دا كۆتایی پێ هات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن