بێخەوی چییه؟
ڕاچڵهكین-
خەوتن بریتییە لە گۆرانکاری لە بەئاگایی خودی مرۆڤدا، تیایدا چەند پرۆسەیەکی ئاڵۆزی یەکلەدوای یەک رودەدات کە مرۆڤەکە ئاگای لە چواردەور و جیهانی دەرەوە نییە و چەندین شەپۆل لە مێشکییەوە دروستدەکات، دكتۆر جهعفهر پزیشکی پسپۆری دەروونی لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر لهسهر ئهم بابهته دهخاته ڕوو.
خەوتن دوو بیردۆزی باوی هەیە؛
یەکەم بریتییە لە پێویستی لاشە بۆ حەوانەوە پاش ماندوبونی رۆژ.
دووەمیش بریتییە لە سەعاتی بایۆلۆژی کە تاریکیی شەو دەبێتەهۆی دەردانی مادەی میلاتۆنین لە شەودا و مرۆڤ خەوی لێدەکەوێت.
بێخەوی چییە؟
هەر یەک لە ئێمە بە هەر هۆکارێک بێت توشی بێخەوەی دەبین، ئەو بێخەوییەش لە سێ حالەتدا دەردەکەوێت:
1-ان ئەوەتا بە گران چاومان دەچێتە خەو، بۆ نمونە ئەگەر زیاتر لە ٣٠ خولەک بە مەبەستی خەو چوینە سەر جێگەی نوستن و چاومان نەچوە خەو ئەوە پێدەوترێت بێخەوی یاخود درەنگ خەولێکەوتن.
2-یاخود تاک بە یانی زو بەخەبەر دێت بۆ نمونە یەک سەعات پێش ئەو کاتەی پێویستە یاخود دایناوە هەستێت لە خەو بە خەبەر دێت و خەوی لێناکەوێتەوە.
3- یاخود کەسەکە زوو زوو بە خەبەر دێت، بۆ نمونە شەوانە زیاد لە ٥ جار خەبەری دەبێتەوە و بە گران خەوی لێدەکەوێتەوە.
ئەو سێ حالەتەی سەرەوە دەبێتە هۆی ئەوەی تاک لە رۆژدا هەست بە شەکەتی بکات و تێرخەو نەبوبێت.
ئەگەر بە گوێرەی ماوەی خەوتنیش لێکی بدەینەوە ئەوە دەبێت لە نێوان ٦ بۆ ٨ كاتژمێر مرۆڤ لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا خەوتبێت. ئەگەر لەو ماوە کەمتر خەوت یاخود بە خەوتنەکەی تێرخەونەبوو هەر بە بێخەوی دادەنرێت.