كازمی سەردانی ماڵی ئەو ئەفسەرە كوردەی كرد كەلەبەغدا تیرۆركرا

عێراق

12/06/2021     ژمارەی بینراو 655

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق، سەردانی ماڵی (نیبراس فەرمان شەعبان) ئەو ئەفسەرەكوردەی كرد كەچەند رۆژێك پێش ئێستا لەبەغدا تیرۆركرا. 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی لە سەردانەكەیدا بۆ ماڵی ئەو ئەفسەرە كوردە رایگەیاندووە: "عەقید نیبراس و ھاوڕێیانی قەڵایەكی خۆڕاگر بوون لەبەرامبەر دۆژمنانی گەلەكەمان و ھەر بەمشێوەیەش دەمێننەوە".

مستەفا كازمی بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی خۆێنی ھەموو ئەو كەسانەی داوە كە لەپێناو بەرزكردنەوەی ناوی عیراق خۆیان كردووەتە قوربانی.

رۆژی 7ی حوزەیرانی ٢٠٢١، دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عیراق، عەقید نیبراس فەرمان شەعبان لە بەغدای پایتەخت راگەیاند.

دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدابوو كە عەقید نیبراس فەرمان شەعبان لە ناوچەی بەلەدیات رۆژھەڵاتی بەغدا لەلایەن كەسانی ناپاكەوە كوژراوە و ھاتبوو: "عەقید نیبراس فەرمان شەعبان كەسێكی دڵسۆزبوو لە جێبەجێكردنی ئەركەكەی و رۆڵێكی بەرچاوی گێرابوو لە شەڕەكانی دژبە تیرۆر".

دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عیراق جەختیكردبووەوە كە ھەوڵەكانی بۆ دەستگیركردنی بكوژانی عەقید نیبراس دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی سزایەكی توند بدرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن