بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی گه‌نم جووتیاران ئاگادارده‌کرێنه‌وه‌

ئابوری

12/06/2021     ژمارەی بینراو 270

راچڵه‌کین-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان، داوا لە جوتیاران ده‌کات سبەینێ یەکشەممە، سەردانی سایلۆی ھەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٦.

وه‌زاره‌ته‌که‌ بە خشتەیەک ئەو شوێن و کاتانەی دیاریکردووە کە جوتیاران گەنمیان تێدا رادەستکردووە که‌ به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:-

-کۆیە، لە ١٧ـی حوزەیران تا ٥ی تەموزی ٢٠١٦
–ساحات گردەڕەشە، لە ١٧ی حوزەیران تا ٢٧ی حوزەیران ٢٠١٦
–مسقفات گردەڕەشە، لە ١٠ی تەمووز تا ١٥ی تەمووز ٢٠١٦
–ناو سایلۆی ھەولێر، لە ٢٥ی ئایار تا ١٥ی تەمووز ٢٠١٦
–مخازن شەمامک لە ٩ی تەمووز تا ١٠ـ تەمووز ٢٠١٦
–شەمامک، لە ٢٦ی ئایار تا ١٤ـی تەمووز ٢٠١٦
–گردەڕەشە، لە ٢٦ی ئایار تا ١٨ی حوزەیران ٢٠١٦
-مەخمور، لە ٢٦ی ئایار تا ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن