وەزارەتی دارایی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 1042

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری، تەندەری پرۆژەی دابینكردنی كەلوپەل بۆ سیستەمی زانیاری بەرێوەبردنی خانەنشینی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا هاتووە:" رۆژی 13ی حوزەیران تەندەری پرۆژەی دابینكردنی كەلوپەل بۆ سیستەمی زانیاری بەرێوەبردنی خانەنشینی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات و تاوەكو رۆژی 24ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت، هەر كۆمپانیا و بەڵێندەرێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری بكات.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن