تۆپبارانكردنی عەفرین نزیكەی 55 قوربانی لێكەوتەوە

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 162


راچڵوكین-

لەئاكامی تۆپبارانكردنی شاری عەفرین و بەئامانجكردنی ژمارەیەك خوێندنگە، نەخۆشخانەو خانووی هاوڵاتیان، زیاتر لە 55 هاوڵاتی بوونە قوربانی.

دوینێ، شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان تۆپباران كراو چەند تۆپێك بەر نەخۆشخانە و قوتابخانە و ماڵی هاوڵاتییان كەوتن، بەو هۆیەوە ١٨ هاوڵاتی كوژران و ٣٥ كەسی دیكەش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە و هۆكاری هێرشەكەش نادیارە.

هاوكات، میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، هێزەكانی نزیك لە پەیەدە لە ناوچەی تەلڕەفعەت بە موشەك هێرشەكەیان ئەنجامداوە، لە بەرامبەردا، مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رەتیكردەوە شەڕڤانەكانیان لە پشت هێرشە موشەكیەكەوە بووبن، و ئاماژەی بەوەكرد:" دڵتەنگ و نیگەران بوون بە كوژرانی دەیان كەسی بێتاوانی عەفرین و بە هەموو جۆرێك ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن