كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 1529

راچڵەكین-

كونسوڵخانەی ئێران لەشاری سلێمانی ئاگادارییەك بۆ ئەو هاوڵاتیانە بڵاودەكاتەوە كە دەیانەوێت بەشداری لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئەو وڵاتەدا بكەن كە رۆژی 28ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

لەو ئاگاداریەدا، كونسوڵخانەی ئێران چەند رێنماییەكی بۆ ئەو هاوڵاتییە ئێرانیانە بڵاوكردووەتەوە كە دانیشتووی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرینن بەشداری لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەدا دەكەن: 

الف.  سیازدەیەمین خولی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری ئەم سەركونسوڵگەریەدا لە رۆژی هەینی بەرواری 28ی خوردادی 1400 كۆچی-هەتاوی بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021ی زاینی هاوكات لەگەڵ تەواوی وڵات دا لە شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و كەلار بەڕێوەدەچێت. 

ب. هەموو هاوڵاتیەكی ئێرانی كە تەمەنیان لانی كەم 18 ساڵ بێت و دیاری كراوی لە 28/03/1382 و پێشتر لە دایك بووبێتن، بە خستنەڕووی شناسنامە یاخود پاسپۆرت مافی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكانیان دەبێت. 

ج. داوا لە هاونیشتیمانیانی ئێرانی دەكەین بە رەچاوكردنی گشت پرۆتۆكۆلە تەندروستیەكانی وەك پۆشینی دەمامك و رەچاوكردنی دووری كۆمەڵایەتی لە ناوەندەكانی دەنگدان ئامادە بن و لانی كەم پێنوسێكی خۆیان پێ بێت. 

د. ناوەندەكان و كاتژمێرەكانی دەنگدانی هاونیشتیمانیانی ئازیزی ئێرانی لە سنوری سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

1- سندوقی دانراو لە بینای سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەبە ناونیشانی: سلێمانی – جادەی 60 مەتری- بەرامبەر بەنزینخانەی بینایی- بەختیاری تازە- كۆڵانی 41 ژمارە 80- لە كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی تاكو 6ی سەرلە ئێوارە. 

2- ئامادەبوونی سەندوقی گەڕۆك لە شاری كەلار بە ناونیشانی شەقامی سەرەكی كەلار-بەرامبەر نەخۆشخانەی كەلار- قوتابخانەی ئەڵوەن- كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی تاكو 11ی پێش نیوەڕۆ. 

3- ئامادەبوونی سەندوقی گەڕۆك لە شاری كەلار بە ناونیشانی قوتابخانەی هەڵەبجەی كچان لە سەرو فەرمانگەی قایمقامیەتی هەڵەبجە- كاتژمێر 2ی سەرلەئێوارە تاكو 5ی ئێوارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن