هۆشداری دەدرێت لە بوونی دەرمانێکی ساختە لە بازاڕەکانی هەرێم

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 155

راچڵەکین-

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەدات لە بوونی حەبی Nexium 40 mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) و دەڵێت:" ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره".

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوه بەپێی نووسراوی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمانی عێراقی حەبی Nexium 40 mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره".

بەڕێوبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، له کاتی بوونی ئەم دەرمانه بە ژماره باچەکانی ئاماژەپێکراو خۆتان له بەکارهێنانی بپارێزن و و له رێگەی ژمارەی تەلەفۆنی 07502356000 ئاگادارمان بکەنەوه.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن