دوو بەرپرسی حكومەت دەچنە پەرلەمانی كوردستان

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 148

راچڵەكین-

بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكوردستانییەكان بە گشتی و كەركوك و شنگال بەتایبەتی، وەزیری هەرێم بۆ دانوستانەكان و  نوێنەری هەرێم لەبەغدا، دەچنە پەرلەمانی كوردستان.

سامان ئەحمەد، بەڕێوبەەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لە لیدوانێكدا بۆ راچڵەكین وتی:" سبەینێ دووشەممە هەریەك لە ( خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستانەكان و فارس عیسا نوێنەری هەرێم لە عیراق) بەشداری كۆبونەوەی لیژنەی ناوچەكوردستانییەكان دەكەن.

وتیشی:" لەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی دۆخی ناوچەكوردستانییەكان بە گشتی و كەركوك و شنگال بەتایبەتی و ئاسایی كردنەوەی دۆخیان و ئامادەباشی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، دەكرێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن