ئاماری تووشبووانی كۆڕۆنا لەعیراق كەمدەبێتەوە

عێراق

13/06/2021     ژمارەی بینراو 129

راچڵەكین -

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا بەراورد لە دوێنێ كەمبووەتەوەو زیاتر لە چوار هەزار تووشبووش چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو 952 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا چوار هەزار و 29 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 15 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 254 هەزار و 643 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 172 هەزار و 227 كەس چاكبوونەتەوە و پەتاكەیان تێپەڕاندووە، كە دەكاتە رێژەی 93.4%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 16 هەزارو 705 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن