هەولێر.. بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 132

راچڵەكین –

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، گەنجێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستبەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ 13-6-2021، بەشی پۆلیسی ڕێككاریی، لەناو سەنتەری شار لە شەقامی (باتا)، تۆمەتبارێكیان بەناوی (گ. ص. م) تەمەن (28 ساڵ)، بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد.

ئاماژە بەوەشكراوە تۆمەتبارەكە لەكاتی دەستگیركردنیدا، بڕێك ماددەی هۆشبەری پێگیراوەو بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، ڕاگیرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن