جۆبایدن: یەك ملیار ژەمە ڤاكسینی كۆڕۆنا بە وڵاتانی جیهان دەبەخشین

جیهان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 222

راچڵەكین –

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆڕۆنا، لە بەرنامەیدایە بەهاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی (G7)، یەك ملیار ژەمە ڤاكسین بە وڵاتانی جیهان ببەخشن.

سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی سەرۆكی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان ناسراو بە (G7) رایگەیاند: كۆدەنگییەك لەنێوان سەرۆكی وڵاتانی (G7) هەبوو لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆڕۆناو بەخشینی ڤاكسین بەسەر وڵاتانی جیهاندا.

وتیشی:" لەو چوارچێوەیەدا لە پلانماندایە یەك ملیار ژەمە ڤاكسین بەسەر وڵاتانی جیهان ببەخشین لەپێناو كۆتایی هێنان بەو پەتایەی كە زیانێكی زۆری بە جیهان گەیاندووە".

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشكرد، سەرباری هەوڵە لۆجیستییەكان لە سەرانسەری جیهان و بەردەوامیی پرۆسەی پێدانی ڤاكسینی دژ بە كۆڕۆنا، بەڵام پێناچێت ئامانجە سەرەكییەكە، كە ئەویش لەناوبردنی پەتاكەیە، تا ساڵی 2023 بەدی بێت.

ئەمڕۆ 13-6-2021، كۆبوونەوەی لوتكەی سەرانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان، كە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، كۆتایی هات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن