ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرابوو

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 625

راچڵەكین –

شاندی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بە‌ میوانداری بافڵ تاڵە‌بانی ھاوسە‌رۆكی یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاروباری حكومەت و حكومەتی خۆجێیی سلێمانی كۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە وێنەیەكی ەست راچڵەكین كەوتووە، لە كۆبوونەوەكەدا كە لە دەباشان بەڕێوەچوو، ھەردوولا ھاوڕابون كە كێشە ھەنوكەییەكانی ئەمڕۆی كوردستان و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان، پێویستی بە ھەماھەنگیی زیاتری ھەردوولا ھەیە و پێویستە ھەنگاوی جدی و عەمەلی بنرێ بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان. 

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، باسكردن بوو لەدوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عیراق، لە‌سە‌ر بنەمای رەوشی هەنوكەیی پلانی داهاتوو بۆ پتەوكردن و رێكخستنەوەی كار و ئەجێندای یەكێتی و گۆڕان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

هەروەها باس لەرێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان كرا و چۆنێتی جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی كە ماون و پێویستە جێبەجێ بكرێن و پە‌یوە‌ستن بەدام و دەزگاكانی حكومەت، هاوكات پێشنیازیش كرا كۆبوونەوەكان بەردەوامییان هەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێكەوتنەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان، كە ئەمەش رەنگدانەوەی باشی دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتی كوردستان و چۆنێتی چوونە نێو هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن