سەدان تۆن كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە دەرازەی ئیبراهیم خەلیل دەستیان بەسەردا دەگیرێت

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 92

راچڵەكین –

لە دەرازەی ئیبراهیم خەلیل، لەماوەی مانگێكدا رێگری لە هێنانی سەدان تۆن كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوودا دەگیرێت و بەشی زۆریشیان بۆ وڵاتی بەرهەمهێن دەگەڕێندرێنەوە.

كامی كامل، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، لە 01-05-2021ـەوە تاوەكو 31-05-2021، بڕی هەزارو 992 تۆن كەرەستەی جۆراوجۆری هاوردەكراو، بەهۆی دەرنەچوونیان لە پشكنینی كوالیتی، رێگەی هاوردەكردنیان بۆناوخۆی هەرێمی كوردستان پێنەدراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكۆی ئەو بڕە خۆراك و كەلوپەلە، نزیكەی 60 تۆن لەناوبراون، كە زۆربەیان بابەتەكانی تەندروستی و خۆراك و خواردنەوە بووە، ئەوانی دیكەش گەڕێندراونەتەوە بۆ توركیا.

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، راشیگەیاندووە، رێگەنەدان بە هاتنی ئەو بڕە زۆرەی خۆراك و كاڵا، بەهۆی نەگونجانی دێت لەگەڵ رێنماییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن