قەڵادزێ.. لە رووداوێكی هاتووچۆدا گەنجێك گیانی لەدەستدا

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 153

راچڵەكین –

بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسكیلێك لە دەروازەی شارۆچكەی قەڵادزێ، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە، كە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵە، گیانی لەدەستداو سەرنشینێكیش بەسەختی بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بڵاویكردەوە، رووداوەكە ئێواروەی ئەمڕۆ 13-6-2021 روویداوە، هەردوو گەنجەكە پیشەیان شوانكارە بووەو لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە، ماتۆڕسكیلەكەیان وەرگەڕاوەو لەئەنجالمدا شۆفێرەكە گیانی لەدەستداوەو هاوەڵەكەشی بەهۆی سەختی برینكەی، رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن