وێنه‌یه‌كی نوێی كچه‌كه‌ی حاكمی دوبه‌ی بڵاوكرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
شێخه له‌تیفه كچی حاكمی دوبه‌ی نوێترین وێنه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی "مه‌درید" بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر ئه‌م خانمه باسی له‌وه ده‌كرد خێزانه‌كه‌ی ڕێگری لێده‌كه‌ن گه‌شت بكات و له ماڵه‌وه زیندانیان كردوه.
وێنه‌كه له هه‌ژمارێكی ئینستگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدایه و پێده‌چێت ئازادی ته‌واوی خۆی وه‌رگرتبێت.
له ماوه‌ی ڕابردوو وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م كچه‌ی حاكمی دوبه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه له یه‌كێك له مۆڵه‌كانی دوبه‌ی بووه.
مانگی 2 ی ئه‌مساڵ شێخه له‌تیفه ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه ده‌كرد له‌لایه‌ن باوكیه‌وه زیندان كراوه و ڕێگه‌ی پێ نادرێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان و ئه‌مه‌ش وایكرد ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ داوای ئازاد كردمی بكه‌ن یان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بده‌ن به ده‌سته‌وه كه ئه‌م خانمه زیندوو و سه‌لامه‌ته.