راچڵەكین-
كەریم بنزیمە، یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنساو یانەی ریال مەدرید-ی ئیسپانی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
یانەی ریاڵ مەدرید، بڵاویكردووەتەوە، ئەنجامی پشكنینی بنزیمەی تەمەن ٣٣ ساڵ، بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، پۆزەتیڤ بووە.
بنزیمە كە ئێستا خۆی كەرەنتینە كردووە، دوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسەكە بەردەوام دەبێت لە كارەكانی لەگەڵ یانەكەی.