جه‌نگی جیابوونه‌وه‌ی نێوان جولی و براد بیت به كوێ ده‌گات؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
گۆڕانكاری نوێ له جه‌نگی ناو دادگاكان له‌نێوان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی جیهانی ناودار و دوو هاوسه‌ری پێشوو" ئه‌نجلینا جولی" و "براد بیت" دروست بوو دوای ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه نزیك بۆته‌وه له سه‌ركه‌وتنی جولی به‌سه‌ر براد بیت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه و دوای جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كتر جولی و براد بیت له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌كانیان كێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام به‌م دواییانه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كالیفۆرینا بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی داده‌وه‌رێكیدا كه په‌یوه‌ندی به براد بیته‌وه هه‌بووه له بابه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه ئه‌و دادوه‌ره‌ی دورخستۆه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ بیت هه‌بووه و هه‌وڵیداوه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌كان دژی جولی بدات و به‌مه‌ش پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت بڕیاره‌كانی دادگا له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه بگۆڕدرێت.