یوتیوبه‌رێك تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی پێكردوه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ژماره‌یه‌ك چالاكوانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هێرشێكی توندیان كردۆته سه‌ر هه‌ژماری یوتیوبه‌ری به‌ناوبانگ" ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن " و " زه‌ینه‌ب" ی هاوسه‌ری دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك به‌ناوی" سه‌ما" تاوانباری كردوه به‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی پێكردوه.
له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردوو خانمێك به‌ناوی" سه‌ما" له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه یوتیوبه‌ری به‌ناوبانگی میسری" ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن" ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی پێكردوه له‌كاتی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵیدا له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه.
ئه‌م وتانه‌ی ئه‌م خانمه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆته جێگه‌ی باس، بابه‌ته‌كه له‌وێوه ده‌ستیپێكردوه كه ئه‌حمه‌د به‌دوای ئافره‌تێكدا گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی له كورته فیلمێكدا به‌شداری بكات و ئه‌و كاته‌ی ئه‌م خانمه په‌یوه‌ندی پێوه كردوه و ده‌ربڕینی سێكسی به‌كارهێناوه .