زیاتر لە 4 ملیۆن كەس لەجیهاندا بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

جیهان

28/07/2021     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین-

بەپێی نوێترین ئامارەكانی ماڵپەڕی "Worldometers" لە جیهاندا زیاتر لە ١٩٦ ملیۆن و ١٤٧ هەزار حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار ملیۆن و ١٩٦ هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات ماڵپەری "Ourworldindata.org" بڵاویكردووەتەوە، تائێستا زیاتر لە سێ ملیارو ٩٧٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی كۆرۆنا لەجیهاندا بەكارهاتووە.

وڵاتی چین بە بەكارهێنانی یەك ملیار و ٥٨٠ ملیۆن دۆز ڤاكسین لە رووی زۆری بەكارهێنانی ڤاكسینەوە لە ریزبەندی یەكەمی جیهاندا دێت، دوای ئەویش هیندستان بە ٤٤٦ ملیۆن و ١٦٠ هەزار لە ریزبەندی دووەم، ئەمریكا بە ٣٤٢ ملیۆن و ٦١٠ هەزار دۆز لە ریزبەندی سێیەم و بەڕازیل بە ١٣٦ ملیۆن و ٥١٠ هەزار لە ریزبەندی چوارەمدادێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن