ئافره‌تێك به پلانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سێ منداڵی خۆی كوشت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پۆلیسی میسر ژه‌هراوی بوونی 4 ئه‌ندامی خێزانێك كه باوك و سێ منداڵ بوون به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا كرد دوای ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ژه‌هراوی ده‌رخوارد داون.
ئافره‌ته‌كه مێرده‌كه‌ی و سێ منداڵه‌كه‌ی ژه‌هر خوارد كردوه و به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر باوكی منداڵه‌كان له مردن ڕزگاری بووه به‌ڵام سێ منداڵه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای چه‌ند مانگێك له دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێك ئافره‌ته‌كه به پلانێك له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ژه‌هر خوارد بكات بۆ ئه‌وه‌ی به عه‌شقه‌كه‌ی بگات كه كاری میوه فرۆشی بووه نزیك ماڵه‌كی ئافره‌ته‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه منداڵه‌كانی ژه‌هر خواردن كردوه بێ به‌زه‌ییانه وه‌ستاوه هه‌تا له‌به‌رچاوی ڕۆحیان ده‌رچووه و دراوسێكانی بانگی ئه‌مبوڵانسیان كردوه بۆ ڕزگار كردنیان به‌ڵام بێ سوود بووه، كه‌یسه‌كه ئێستا له دادگایه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌كرێت.