به‌وێنه.. داپیره‌ی 7 نه‌وه‌یه بۆته شاجوان
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی كه 7 نه‌وه‌ی هه‌یه بۆته شاجوانی به‌ته‌مه‌نه‌كان له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای به‌شداری كردنی له‌گه‌ڵ زیاتر له ده‌یان ئافره‌تی دیكه.
كیمبرلی گیدی مامۆستای پیانۆ بووه و باس له‌وه ده‌كات پێی وابووه ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته ته‌مه‌نی 60 ساڵ چیتر كۆتایی به ژیانی دێت، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی به‌و ته‌مه‌نه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه سه‌رقاڵی ڕاهێنانی وه‌رزشی بێت و ئێستاش كه ته‌مه‌نی 63 ساڵه بۆته شاجوانی ناوچه‌كه‌ی خۆی.
گیدی ده‌ڵێت" ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه چرچیه‌كانی ڕوخسارم جوانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و ده‌یسه‌لمێنن ئافره‌تێكی پێگه‌یشتووم"