ئەمریكا گروپێكی سوری نزیك لەتوركیا سزا دەدات

جیهان

28/07/2021     ژمارەی بینراو 210

راچڵەكین-

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، بەهۆی یارمەتیدانی گروپی چەكداری قاعیدە و پاڵپشتیكردنیان، سزای بەسەر گروپی چەكداری تەحریر شامی نزیك لە توركیادا سەپاند.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، زانیاریان هەبووە لەسەر ئەوەی دوو كەس پاڵپشتی دارایی گروپێكی چەكداری لە سوریا دەكەن كە یەكێك لەو دوو كەسە لە توركیا دەژی و ئەوەی دیكەیان لەسوریا.

ئەوەش روونكراوەتەوە، ئەو دوو كەسە كاریان هەماهەنگیكردن و حەواڵەكردنی پارەی ئەو گروپە بووە بۆ توركیا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر گروپی چەكداری تەحریر شام و پێنج بەرپرسی دیكەی نزیك لە حكومەتی سوریادا سەپاند، سزای پێنج بەرپرسەكەی بۆ ئەشكەنجەدانی گیراوانی لەو وڵاتە گێرایەوە.

ئەندریا جاكی، بەڕێوەبەری نووسینگەی كۆنترۆڵی سامانەكانی دەرەوە رایگەیاند،گروپە چەكدارەكانی وەك قاعیدە و تەحریرشام بەردەوامن لەكۆكردنەوەی كۆمەك و دامەزراندن لەرێگەی ئینتەرنێتەوە لە جیهاندا بەسوودوەرگرتن لەكەرتی بانكی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیكردن لەچالاكیەكانیان.

بەگوێرەی رەگەیەندراوەكە، ئەمریكا بەپێی مادەی١٣٢٤٤ی تیرۆر سزای بەسەر گروپی تەحریر شام سەپاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن