بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 8،2 پلە ویلایەتی ئالاسكای هەژاند

جیهان

29/07/2021     ژمارەی بینراو 269

راچڵەكین-

ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریكا (USGS) رایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 8،2 پلە كەناراوەكانی ویلایەتی ئالاسكا باكووری رۆژئاوای ئەمریكا هەژاندوە.

بوومەلەرزەكە كە لە قۆڵایی 47 كیلۆمەتر روویداوە، چەقەكەی لە دووری 91 كیلۆمەتر لە پێریڤیلا بووە.

دوای بوومەلەرزەكە، هۆشداری روودانی شەپۆڵەكانی تسۆنامی بڵاوكرایەوە. هەروەها دوو پاشلەرزە بەگوڕەكانی 6،2 و 5،6 پلە روویاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن