زیاتر لە چوار ملیار كەس لەجیهاندا ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە

جیهان

29/07/2021     ژمارەی بینراو 175

راچڵەكین-

ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە سەرانسەری جیهاندا، ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، چوار ملیار كەسی تێپەڕاند.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕی "Ourworldindata.org"، چین بە بەكارهێنانی یەك ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆز ڤاكسین لە ریزبەندی یەكەمی جیهاندایە، دوای ئەو هیندستان ٤٥٠ ملیۆن و ٧١٠ هەزار، ئەمریكا ٣٤٣ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار، بەڕازیل ١٣٧ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار، ئەڵمانیا ٩١ ملیۆن، بەریتانیا ٨٤ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار، ژاپۆن ٨٢ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار، توركیا ٧٠ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار، فەڕەنسا ٦٩ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار، ئیتاڵیا ٦٧ ملیۆن ، ئیندۆنێزیا ٦٤ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار، مەكسیك ٦٣ ملیۆن و ٣١٠ هەزار، رووسیا ٥٩ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار و ئیسپانیا ٥٥ ملیۆن و ١٩٠ هەزار.

لە لایەكی دیكەوە، بەگوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕی "Worldometers" لە سەرانسەری جیهاندا، زیاتر لە ١٩٦ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و زیاتر لە چوار ملیۆن و ٢٠٤ هەزار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن